IQMSF Logo
Conference

یەکەمین دیداری نێودەوڵەتی سیستەمی بەڕێوەبردنی جۆریی

الملتقى الدولي الأول لنظام ادارة الجودة

٤ی شوباتی ٢٠٢٥ | هەولێر، هۆتێل دیڤان

دەربارەی ئێمە

یەکەمین دیداری نێودەوڵەتی سیستەمی بەڕێوەبردنی جۆری هەوڵێکی خەمخۆرانەی دەستەیەک لە کەسانی خاوەن ئەزموون و بڕوانامەیە کە بە پاڵپشتی کۆمپانیای برایت ڤیژن رێکی دەخەن بە ئامانجی یەکخستنی دیدگە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان لەسەر بەدەستهێنانی بڕوانامە و متمانەی نێودەوڵەتی بۆ پڕۆژە و کاری دامەزراوە و کارگە و بزنسە جۆراوجۆرەکانی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت لە هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەم دیدارە دەستپێکی چالاکیەکی فراوانی ساڵانە دەبێت کە تێیدا بەربژێرێک لە کەسانی خاوەن پێگەی بەهێز و کاریگەر تێیدا بەشدار دەبن لە حکومەت و خاوەن دامەزراوەکان و لەنێوان هەر دوو دیدارێکدا، بەدواداچوونی بەردەواممان دەبێت بۆ ئاستی گەشەسەندنی کارەکان لە سایەی جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتیەکانی دانپێدانان چ وەک بڕوانامە یاخود بەخشینی متمانە.

ڤیژن

بەجیهانیکردنی دامەزراوەکانمان بە پابەندبوون بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی کواڵیتی

پەیام

دروستکردنی دوانگەیەکی بەهێز بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و زانست و باشترین بژاردەکان بۆ هەماهەنگیکردن لەپێناو بەهێزکردنی سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی جۆری لە کەرتە جیاوازەکانی کاری حکومی و تایبەت.

بەها سەرەکیە پەیوەندیدارەکان

راستگۆیی
باشترکردن
داهێنان
هاریکاری

ئامانجەکانمان

  • بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتمان لەسەر متمانەی نێودەوڵەتی لە سیستەمی بەڕێوبردنی جۆریدا
  • زیادکردنی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە نێوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی
  • هاندانی دامەزراوەکان بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامە و متمانەی نێودەوڵەتی پەیوەست بە بواری کارەکەیان
خشتەی دیدار - IQMSF

خشتەی دیدار

رۆژ: سێ شەممە
بەروار: ٤ی شوباتی ٢٠٢٥
شوێن: هەولێر (هۆتێل دیڤان)
کات چالاکی بەرپرس
٩:٣٠ پێشوازی و خۆتۆمارکردن تیمی بەرێوەبردنی دیدار
١٠:٠٠ وتاری بەخێرهێنان سروە خان
١٠:١٠ سیاسەتی حکومەتی هەرێم و گرنگی بڕوانامە و متمانەی نێودەوڵەتی دواتر دیاری دەکرێت
١٠:٢٠ وتاری سەفیری بەریتانیا لە عێراق دواتر دیاری دەکرێت
١٠:٣٠ کورتەڤیدیۆیەک لەسەر گرنگی بڕوانامە و متمانەی نێودەوڵەتی دواتر دیاری دەکرێت
١٠:٤٥ پانێڵی یەکەم:یەکخستنی دیدگە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان لە سەر بڕوانامە و متمانەبەخشین
١١:٢٠ چالاکیەکی هونەری
١١:٣٥ پانێڵی دووەم:وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سیستەمی بەڕێوەبردنی جۆری د. رؤوف کریم
١٢:١٥ خوانی نیوەڕۆ و یەکتر ناسین
ناوتۆمارکردن - IQMSF

هاوبەش و سپۆنسەرەکان

سپۆنسەری پڵاتینی

سپۆنسەری زێڕین

سپۆنسەری میدیایی

پەیوەندیمان پێوە بکەن

زانیاری پەیوەندی

ناونیشان

هەولێر (هۆتێل دیڤان)

Get Directions

تەلەفۆن

+964 770 574 8585

ئیمەیڵ

info@iqmsf.com

فۆڕمی پەیوەندی

دەربارەی ئێمە

کورتەیەک لەسەر دیدارەکە و ئامانجەکانی...

بەستەرە گرنگەکان

پەیوەندی

  • +964 770 574 8585
  • info@iqmsf.com

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

© 2025 International Quality Management System Forum. All rights reserved.